چۆن پێشوەختە شێرپەنجەی مەمک ئاشکرا بکەین

تەندروستی 24/10/2020

Alternate Text

شێرپەنجەی مەمک بە یەکێک لەو نەخۆشیانە دادەنرێت کە لە ناو ژناندا زۆر باوە و رێژەیەکی زۆری ژنان بەهۆیەوە دەناڵێنن.

سەرباری ئەوەی شێرپەنجەی مەمک لە ناو ژناندا زۆر باوە،بەڵام زۆرێک لە ژنان رەتی دەکەنەوە کە پشکنین بکەن تا چارەسەر وەربگرن.

دەتوانرێت بە ئاسانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ئاشکرا بکرێت، هەتا لە قۆناغی یەکەمیشیدا، تا زووتر ئاشکرا بکرێت چارەسەر کردنی ئاسانتر دەبێت، سەرباری ئەوەی کە لە قۆناغی یەکەمدا چارەسەرکردنی ئاسانە، بەڵام ساڵانە رێژەی گیان لە دەستانی ئافرەتان لەزیا بوونە کە سالانە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئافرەت بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

هەروەکو جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە، لە ساڵی یەکەمدا زیاتر گەشە دەکەن، بەڵام لە یەکەم ساڵدا رێژەی مردنی کەمترە کە ناگاتە ١٠٪، هەر بۆیە تا زووتر توشبوون بە نەخۆشیەکە ئاشرابکرێت ئەگەری رزگار بوون لێی بەرزترە.
نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ئەمانەن:

دروست بوونی گرێیەکی بچوک لە ناوچەی سنگدا کە ئازاری نییە و قەبارەیەکی کەمی هەیە.

گەورەبوونی رژێنەرەکانی ژێرباڵ.

چرچ بوونی پێستی سەر سنگ.

لە کاتی گەشەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغی سێیەم و چوارەم، قەبارەی گرێکە گەورەتر دەبێت، چرچ بوونی پیستی سەر سنگیش زیاتر دەبێت کە وەکو توێكڵی لیمۆ گرنج گرنج دەبێت.
بە گوێرەی وتەکانی پزیشکی تایبەت لە بواری شێرپەنجەی مەمک، تاتیانا چیچکانۆڤا دەڵێت کە چارەسەرکردن بە رێگەیەکی راست لە پێنج ساڵی سەرەتادا رێژەی مردن بە هۆی نەخۆشیەکە بە رێژەی ٥٠٪ کەم دەکاتەوە.
هەروەها ئاشکراشیکردووە، کە لە کاتی دۆزینەوەی نەخۆشییەکە لە سەرەتای توشبووندا، دەتوانرێت بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت، بەڵام لە کاتی گەشەسەندی نەخۆشییەکە تەنها رێگە بە چارەسەری کیمیایی دەبێت.
هەر بۆیە پزیشکەکە رێنمایی ژنان دەکات کە تا دەتوانن زوو زوو پشکنین بۆ خۆیان بکەن تا ئەگەری مردن بە هۆی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا