موقتەدا سەدر رابهری رهوتی سهدر پهیامێكی
لهسهر دهستپێكردنهوهی خۆپیشاندانهكان له بهغدا و شارهكانی دیكهی عیراق بڵاوكردهوه و رایگهیاندووە، لایەنی دەرەکی دەستى خستووەتە ناو
خۆپیشاندانەکان و خەریکە لە ڕێڕەوی ئاشتى خۆی دەردەچێت.
موقتەدا سەدر، رابهری رهوتی سهدر رایگهیاند:
"كەسانی خراپەكار كە بهپشتیوانیی لایەنی دەرەكی دزەیان كردووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە،
خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردووە".
راشیگهیاند كه پێویستە حكومەتی عێراق رێگە بە
كەسانی خراپەكار نەدات رەوشی ئەمنی وڵات بشڵەژێنن، ئەگەر نا ئەوا بەڵگەیە لەسەر دەست
تێكەڵكردن لەگەڵ ئەجندای دەرەكیی.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی
٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی
باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.
لە 25ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە بەغدای
پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكومەتی پێشوو بە
سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.