ماکرۆن: کاریکاتێرەکان پرۆژەیەکى حکومى نەبوون و لەلایەن رۆژنامەیەکى ئەهلییەوە کراون

جیهان 31/10/2020

لەلایەن: esmail

Alternate Text

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە رایگەیاند، لە هەستى موسوڵمانان تێدەگات کە وێنەى کاریکاتێری پێغەمبەر محەمەد تووشی شۆکی کردوون، بەڵام ئەو پشتیوانی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەرى نەکردووە و خەڵک بەهەڵە تێگەیەندراوە.
سەرۆکى فەرەنسا راشیگەیاند، ئەو دەزانێت موسوڵمانان بە بڵاوکردنەوەى کاریکاتێرەکە تووشی نیگەرانى بوون، بەڵام  هەرگیز رێگا بە تووندوتیژی نادات، چونکە ئەو وەک سەرۆک ئەرکى ئەوەیە مافى ئازادى وڵاتەکەى بپارێزێت.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد، کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پرۆژەی حکومی نەبوون و لەلایەن رۆژنامەیەکی ئەهلییەوە کراون، وتیشى ئاینی ئیسلام لەلایەن "گروپە توندڕەوەکانەوە" شێوێنراوە، مسوڵمانانیش لە هەر کەسێکی دیکە زیاتر بێزار و توڕەن لەم شێواندنە.
 ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکە لە وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى هەڵمەتێکى بەگژاچوونەوەى لێدوانەکانى سەرۆکى فەرەنسا سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان دەستیپێکردووە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش، ٢٨ى ئەم مانگە شاندێکى پەرلەمانى کوردستان بەسەرۆکایەتى هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان سەردانى کونسوڵخانەى فەڕەنسایان لە هەولێرکرد و پشتیوانى خۆیان بۆ فەڕەنسا نیشاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا