ئایا دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا سودی هەیە ؟ ‏

تەندروستی 07/11/2020

Alternate Text

زانایان ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە پاش چاکبوونەوە لەڤایرۆسی کۆرۆنا، کەسە تووشبووەکە بەرگرییەکی باش پەیدا دەکات، بەرگری لەشی بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات بە جۆرێك ئەگەر جارێکی تر تووش ببێتەوە وەک جاری یەکەمی تووشبوونەکە نایگرێتەوە و زووتر باش دەبێتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی" گاردیانی بەڕیتانی" ، کە کۆمەڵێک توێژەری زانکۆی (رۆکفلر) ی نیۆرک پێی هەستاون، کەسە تووشبووەکان تەنها بەرگری پەیدا ناکەن، بەڵکو پاش چاکبوونەوەی نەخۆش چۆنایەتی بەرگرییەکەشی دەگۆڕێت و چەند جۆرێك لە دژە تەن دروست دەبێت کاریگەری باشی دەبێت لەوەی هەر ڤایرۆسێکی نوێ بێتە لەشەوە و دژی ڤایرۆسەکان کاردەکەن. 

بەڵام ئەوە رووننەبووەتەوە، ئایا بەرگری لەش چەنێک و بۆ ماوەی چەند شێوەی ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت لای خۆی و دەیناسێتەوە؟ ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەیان لا روون بۆتەوە بەرگری لەش بەرگری دژی ڤایرۆسەکان فەراهەم دەکات بۆ چەند ساڵێک، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە ئەگەری  تووشبوونەوە بە ڤایرۆسەکە کەمترە تەنها ژمارەیەکی کەم تووش دەبنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا