بەڕێوبەری پێشوتری هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند کە ترسی هەیە لەوەی لە چەند رۆژی داهاتودا دۆناڵد ترەمپ هەنگاوێکی مەترسیدار بنێت.
جۆن برینان، بەڕێوبەری پێشوتری هەواڵگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن) رایگەیاند: لەوباوەڕەدانیم کە (ترامپ) بتوانێت خۆی رابگرێت، چونکە دەسەڵاتەکەی لە٢٠ ی کانوونی دووەم تەواو دەبێت، بەڵام ترسم هەیە لەوەی چی کارێکی مەترسیدار دەکات تا ئەو کاتە دێت.
باسی لەوەشکرد، ترسم هەیە لەم توڕەییەی سەرۆک کە لەدەستی دێت چی بکات.
ئاشکراشیکرد، ترەمپ ئەوەی دەیکات لەماوەی ئەم ٧٠ رۆژەدا زۆر مەترسیدارترە لەوکاتەی کە لەدەسەڵاتدا بووە، بۆ نمونە بەرزکردنەوەی پلەی ئەوانەی لە وەزارەتی بەرگریدان، هەروەها دانانی کەسانی نەشارەزا نەشیاو لە چەند پۆستێکدا کە مەترسی هەیە بۆ سەر هێزەکەمان و بۆ دەوروبەرمان.
ئەمە لە کاتێکدایە دووشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوە تەواوبووی ئەمریکا وەزیری بەرگری مارک ئیسبری لە کارەکەی دورخستۆتەوە و لەجێگای ئەو كريستوفر ميللری داناوە .