گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم بۆ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

عێراق 17/11/2020

Alternate Text

کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە.

کیفاح حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند؛ رۆژی  ١٥ی کانوونی یەکەم وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکانە لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق وتیشی، لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشتی راستەوخۆ بۆ هەریەکە لە شارەکانی (بەرلین و دۆسڵدۆرف و فرانکفۆرت و لەندەن و کۆبنهاگن) دەست پێدەکاتەوە.

 ناوبرا ئاماژەی بەوەکرد، کە گشتاندنیان بۆ سەرجەم نوسینگەکانی فرۆشتنی بلیت و بریکارەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق کردوە کە دەتوانن پێشوازی لە هاوڵاتیان بکەن بۆ بڕینی تکت بۆپ گەشتەکانیان.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، بۆ ماوەیەکی زۆر گەشتە راستەوخۆکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی راگیرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا