چەند ڕاستییەکی شاراوە دەربارەی مێشک

تەندروستی 17/11/2020

Alternate Text

کاتێک زەبرێک بەر مێشک دەکەوێت کاریگەری تەواو لەسەر ڕەفتارەکان جێدەهێڵێت.

ماڵپەڕی " bbc" چەند ڕاستییەکی دەربارەی مێشک خستووەتە ڕوو.

-بەرکەوتنێک بە مێشک لەوانەیە نەتکوژێت بەڵام کاریگەری لەسەر ڕەفتارەکانت دەبێت
لە ساڵی ١٨٤٨ کارمەندێکی هێڵی شەمەندەفەر لە کاتی کارکردنی لە کانی خەڵوزدا شیشێک بەر سەری دەکەوێت و دەبێتە هۆی کوێربوونی چاوێکی بەڵام ئەوەی نامۆ بوو گۆڕینی ڕەفتاری بوو کە پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت بەرکەوتن بۆ ئەو ناوچەیەی مێشک دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەفتار.
-سێ جۆری یادەوەری لە مێشکدا هەیە
بە گوێرەی توێژیەوەی زاناکان دەرکەوتووە یادەوەری سێ جۆرە (هەستی، کورت، درێژ)، یادەوەری هەستی ئەوەیە کە یادەوەری بۆنێک یاخود تامێک دەمێنێتەوە، یادەوەری کورتیش بیرکردنەوەیە لە هەندێک شت و ماوەیەکی زۆر کەم دەخایەنێت، سەبارەت بە یادەوەری درێژ بیرکردنەوەیە لە ڕابردوو.
-مێشکی کەسی هەرزەکار ناکرێت کۆنترۆڵ بکرێت و زۆرکات ڕەفتارەکانیان بۆ ڕێکناخرێت و مێشکیان کاردانەوەی نامۆی هەیە.
-مێشک کاریگەر دەبێت بە کاردانەوەی کەسانی دیکە، بۆ نموونە کاتێک کەسێک دەگری کەسی بەرامبەر بە هەمان شێوە ئارەزووی گریان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا