زانکۆی ئۆکسفۆردی بەڕیتانی رایگەیاند، توانیویانە
ڤاکسینێک بەرهەمبهێنن کە کاریگەریەکی باشی هەبێت لەسەر توشبووان و بەتایبەتی ئەو نەخۆشانە تەمەنیان سەرو ٧٠ ساڵە.
وەکو ئاشکرایە کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ
هەڵکشانی تەمەندا سەختتر و دژوارتردەبن، بەڵام لەم دواییانەدا کۆمپانیای فایزەر و
مۆدێرنا، توانیویانە دوو ڤاکسینی سەرکەوتوو بەدەستبهێنن و کۆتا ڤاکسین کە بەرهەمهێنرابێت
لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەڕیتانیا بەرهەمهێنراوە.
ڤاکسینە نوێیەکە بە گوێرەی زاناکان توانیویەتی
کاریگەریەکی زۆر باشی هەبێت لەسەر ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٧٠ ساڵ بەرەو سەرەوەیە
و توانیویەتی مەترسیەکانی سەر ژیانی ئەو کەسە بەتەمەنانە کەم بکاتەوە کە توشبووی
ڤایرۆسەکە بوون و بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکاندا، بەڵام زاناکان روونیشیان کردەوە
کە هێشتا ڤاکسینەکە لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و نەزانراوە ئایا کاریگەری لاوەکی
دەبێت یان نا.
ئەمە لە کاتێکدایە تەنها لەم مانگەدا، سێ کۆمپانیا و دامەزراوەی جیاواز
رایانگەیاندووە کە ڤاکسینی تایبەت بە کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت دوای
کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان دابەشبکرێن.