بەڕیتانیا ئۆتۆمبیلی بەنزین قەدەغە دەکات

تەکنەلۆژیا 19/11/2020

Alternate Text

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا رایگەیاند، وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠٣٠ بەڕیتانیا فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە قەدەغە بکات کە لەسەر بەنزین کاردەکەن.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا، پڕۆسەکە بە شۆرشی پیشەسازی سەوز ناودەبات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و هەروەها بەردەستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی بەڕیتانیا لە بواری وزەی ئەتۆمدا.
لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان ئاشکرایان کرد کە ئەو چوار بلیۆن پاوەنەی وا بڕیارە لە سەرەتادا تەرخان بکرێت بۆ پرۆژەکە بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی دەزانن چونکە لە روویی قەبارەوە پڕۆژەیەکی زەبەلاحە.

وا بڕیارە بەڕیتانیا لە رێگەی ١٠ سەرچاوەوە وڵاتەکە بکات بە پاڵپشتیەکی بەهێز بۆ کەشوهەوای پاک و تەندروست، ئەوانیش:
بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی باوە.
بەکارهێنانی کارەبا لە رێگەی هایدرۆجینەوە.
بەکار هێنانی وزەی ئەتۆم.
ئۆتۆمبیلی کارەبایی.
هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی و بەکارهێنانی پاسکیل وپیادە.
نەهێشتنی پیسردنی ژینگە لەلایەن فڕۆکەوە.
چاکسازی لە ماڵ و باڵەخانەکاندا.
کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کاربۆن.
پاراستنی ناوچە سروشتیەکان.
نوێکاری لە تەکنەلۆجیادا بۆ بەرەوپێشبردنی ژینگە پارێزی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا