ئێران ٤٣١ حاڵەتی گیان لەدەستدانی لە رۆژێکدا تۆمار کرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 21/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تەنها لە ٢٤ کاژمێری رابردوودا ٤٣١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی دووەم، رایگەیاند، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٣١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کراوە، بەوپێیەش کۆی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە بەرزبوەتەوە بۆ ٤٤ هەزار و ٣٢٧ کەس.
لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکراشی کرد، لە  ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ هەزار و ٩٣١ حاڵەتی توشبوون توۆمار کراوە و تا ئێستا و لەسەرەتای بڵاوبوەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێران ٨٤١ هەزار و ٣٠٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەبارەی چاکبوونەوەی توشبووەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سیما سادات لاری روونیشیکردەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە ٥٩٦ هەزار و ١٣٦ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆی دووبارە هەڵكشانی ژمارەی رتوشبووان و مردن لە وڵاتەکەدا، حکومەتی ئێران یاسای قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند بۆ ماوەی دوو هەفتە لە چەند شوێنێکی جیاواز لە وڵاتەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا