سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنا ئاشکرای دەکات نرخی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەنێوان (٢٥-٣٧)دۆلاردا دەبێت.
ستیڤان بانسڵ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنا بە رۆژنامەیەکی ئەڵمانی راگەیاندووە، نرخی ڤاکسینی مۆدێرنای تایبەت بە کۆرۆنا بۆ حکومەتی وڵاتان لەنێوان (٢٥-٣٧) دۆلاردا دەبێت و رێژەی خواستیش لەسەری نرخەکەی دەگۆڕێت.
ئاشکراشیکردووە، ڤاکسینەکە هەمان تێچووی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای هەیە، لە ١٠-٥٠ دۆلار تێچووی هەر ڤاکسینێکە.
بەگوێرەی توێژینەوەکان ڤاکسینەکە بە رێژەی ٩٤،٥٪کاریگەری لەسەر دروستکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.