بۆ پارێزگاریکردن لە هەژمارەکەت لە فەیسبووک، کۆمپانیای فەیسبووک چوار هەنگاوی خستووەتە ڕوو.
-زۆر گرنگە بەکارهێنەر (2-step verification) چالاک بکات تا هەر کاتێک کە هەژمارەکەی کردەوە ئاگادار بکرێتەوە کە ئایا خۆیەتی یاخود لە لایەن کەسێکی دیکەوە دەکرێتەوە.
-پێویستە بەکارهێنەر چەند پاسۆردێکی جیاواز بۆ هەژمارەکانی بەکاربهێنێت، چونکە بەکارهێنانی یەک پاسوۆرد بۆ زۆرێک لە تۆڕەکانی ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ هاککردن.
-کاتێک سیستمی مۆبایلەکەت داوای ئەپدەیت دەکات ڕەتی مەکەرەوە و ڕاستەوخۆ ئەپدەیت ئەنجام بدە.
-زۆر گرنگە ئاگاداری زانیارییە تایبەتییەکانت بیت وەک ژمارەی تەلەفۆن.