نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئابوری 25/11/2020

لەلایەن: avin

Alternate Text

 بۆ رۆژی چوارەم لەسەر یەک، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاو " برینت " بە ١٦.٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی " تکساس"یش بۆ ٢٣.٤٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.

  ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و یەک بەرمیل نەوتی خاو " برینت " بە ١٦.٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوەو بەرمیلیک نەوتی خاوی ئەمریکی "تکساس" یش بۆ سەرووی ٤٥ دۆلار فرۆشراوە.

زیاتر لە حەوت مانگە نرخی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا بەرز نەبووەتەوە و بەروارد بەو کاتە نرخەکەی ١٠٪ بەرزبووەتەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت بەهاکەی لەدەستداو بە شێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی دابەزی، دوای تۆمارکردنی چەندین سەرکەوتن لە بارەی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا