ئەم جۆرە مۆبایلە زیاتر ئەگەری دزینی هەیە

تەکنەلۆژیا 26/11/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، بەراورد بەو کەسانەی ئامێری "ئاندرۆید" بەکاردەهینن، بەکارهینەرانی "ئایفۆن" زیاتر دووچاری دزینی ئامێرەکانیان دەبنەوە.
توێژینەوەکە لەسەر بنەمای ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە بەشدارییان لە گەرەنتی وەرگرتنی قەرەبوو کردووە لە ئەگەری تێکچوون یاخود لەدەستدانی ئامێرەکانیان.
بە گوێرەی ئەو ئامارانە، بەکارهێنەرانی "ئاندرۆید" ١٦٪ی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە بەشدارییان لە گەرەنتی یەکێک لە کۆمپانیاکان کردووە، لە بەرامبەریشدا ١٠٪ی ئەو کەسانە بەکار‌هێنەرانی ئامێرەکانی " ئەپڵ"ن.
ئەو تویژینەوەیەی کە کۆمپانیای گەرەنتیکردنی " ئینشۆرنس تۆ گۆ " ئەنجامی داوە و ماوەی ١٨ مانگی خایاندووە دەیانخستووە، ١٢٪ی ئەو کەسانەی بەهۆی دزینی ئامێرەکانیان داوای قەرەبوویان کردووە بەکارهێنەرانی "ئایفۆن" بوون، لە بەرامبەریشدا تەنها ٥٪ی بەکارهێنەرانی "ئاندرۆید" بەهۆی دزینی ئامێرەکانیان داوای قەرەبوویانکردووە.
هەر بە گوێرەی هەمان توێژینەوەیە، ٤٪ی داواکارانی قەرەبووکردنەوە بەهۆی گرفتی تەکنیکی کە ئامێرەکانیان بەکارهینەرانی " ئایفۆن " بوونە، لە بەرامبەریشدا تەنها ٢٪ی بەکارهێنەرانی " ئاندرۆید"  بەو هۆکارە داوای قەرەبوویانکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا