دوای چەند مانگێک لە چاکبوونەوە، کۆرۆنا کاریگەری مەترسیداری لەسەر جەستە هەیە

تەندروستی 30/11/2020

Alternate Text

راوێژکارێکی زانستی لە پەیمانگای پزیشکی ددان لە بەڕیتانیا رایگەیاند، کاریگەریەکانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش زۆر و مەترسیدار وەکو هەناسە تەنگی و ئازاری سنگ یاخوود کاریگەری دەروونی.

 

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی،زاناکان رایانگەیاندوە، مەرج نییە کاریگەرییەکانی دوای چاکبوونەوە لە هەموو کەسێکدا هەبێت هەروەک چۆن لە کاتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەندێ لە کەسەکان بە قورسی توشدەبن و هەندێک دیکەش بەپێچەوانەوە بە سووکی توشدەبن.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، زاناکان دەستەواژەی کۆڤیدی درێژخایەن بۆ کاریگەرییەکان بەکاردەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری دەدەن کە یەکێک لەو کاریگەرییە مەترسیدارانە لەدەدەستدانی ددانەکە دوای چەند مانگێک لە چاکبوونەوە.

زاناکانی هۆکاری لەدەستدانی ددانەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی لە کاتی توشبووندا نەخۆشەکان ناو دەم و مەڵاشوییان هەو دەکات کە دەبێتە هۆی زیانلێکەوتنی ددانەکە، روونیشیان کردەوە کە ئەم حاڵەتە لە ژمارەیەکی زۆری توشبوواندا تۆمارکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا زاناکان ئاشکرایان کرد تا ئێستا چەند حاڵەتێکی هاوشێوە تۆمارکراوە و لە ژمارەیەکی زۆری توشبووان کە دوای چەند مانگێک چاکبوونەتەوە، ددانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا