جیاوازی نێوان قەبارە و شێوەی هەردوو مەمک کێشە لای هەنێک لە خانمان دروست ئەکات، بەڵام لە رووی زانستیەوە هیچ کێشەی نیە بە مەرجێک هیچ گرێ و گۆرانکاری لە مەمکەکە نەبێت.
قەبارە و شێوەی مەمک ئەگۆرێت بە پێی :
١. تەمەن. لەگەڵ تەمەن مەمک شل و شۆر ئەبێتەوە.
٢. کێش. لەگەڵ زەعیف بوون و قەڵەو بووون قەبارەی مەمک ئەگۆرێت.
٣. سک پری و شیردان. گۆرانکاری هورمۆناتی جەستە لە کاتی سک پری و شیردان شێوەی مەمک ئەگۆرێت ، هەروەها خواردنی حەبی هۆرمۆنی کاریگەری هەیە.
٤. وەرزش کردن و بەهێز کردنی ماسولکەی ژێر مەمک مەمکەکان توند تر دەرئەخەن.
هیوام تەندروستیتانە
د . سەناریا شوان