لە ئەنجامی
دوورکەوتنەوەی جۆیل ماتێب یاریزانی هێڵی بەرگری لێڤەرپول بۆ ماوەی سێ هەفتە لە
یاریگاکان بەهۆی پێکانەوە، یانەکە توشی شۆکێکی دیکە بووە.
یۆرگۆن کڵۆب،
بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپول رایگەیاند، بەهۆی پێکانەوە ماتێب بۆ ماوەی سێ
هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
چەند رۆژێک بەر لە
ئێستا ماتێب یاریزانی لیڤەرپول لە یاری یانەکەیدا بەرامبەر بە وێست پرۆمێش توشی
پێکان هات و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
لە ئێستادا یانەی
لیڤەرپول بەهۆی دوورکەوتنەوەی ڤێرگێل ڤان دێک و جۆ گۆمێز لە یاریگاکاندا، هێڵی
بەرگری یانەکە لە قەیرانێکی سەختدایە.