چەند رێنماییەک بۆ خوازیارانی بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا

تەندروستی 03/01/2021

Alternate Text

پسپۆڕێکی پزیشکی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە هەڵگری نەخۆشییە درێژخایەنەکانن پێکوتەی کۆرۆنا بەکار نەهێنن.

یفغینی تیماگۆف، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی پێکوتەی کۆرۆنا بەکار دەهێنن هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی هەڵامەت، کۆکە، بەرزی پلەکانی گەرما و هەستکردن بە ماندوبوونیان نەبێت.

ناوبراو راشیگەیاند، ئەو کەسەی پێکوتەی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت دەبێت سێ رۆژ لە پێش و پاش کوتانەکەی بە هیج جۆرێک کحول نەخواتەوە، هەر وەها خواردنە قورس و خێراکانیش نەخوات و لە رووی دەرونیشەوە ئامادەی بەکارهێنانی ئەو پێکوتەیە بێت. روونیشیکردەوە، ئەگەر ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار دەهێنن لەو کاتەدا توشی دڵەڕاوکێ بن، فشاری خوێن لە جەستەیاندا بەرزدەبێت، لە ئەنجامدا لە هۆشی خۆیان دەچن.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە لە کاتی بەکارهێنانی پێکوتەکە توشی دڵەڕاوکێ دەبن رۆژی پێشتر دەرمانی دژ هیستامین بخۆن، پاش رۆژێکیش لە کوتانەکە ئەگەر هەستیان بە بەرزبوونەی پلەی گەرمای جەستەیانکرد پاراستیمۆڵ بەکار بهێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا