سیبل جان، خانمە هونەرمەندی تورکی، وێنەیەکی
سەردەمی کۆنی منداڵی لەگەڵ دایکی بڵاوکردەوە.
سیبل جان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ساڵیادی مردنی دایکی وێنەیەکی لەگەڵ دایکی
بڵاوکردەوە، لە وێنەکەدا وا دەردەکەوێت ناوبراو شێوەی زۆر لە دایکی بچێت، بەشێک
لە هەوادارانی دەڵێن هاوشێوەی دایکیەتی.
سیبل جان، یەکێکە لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی
تورکیا، ماوەیەکی زۆرە لە دونیای هونەر و
نواندن کاردەکات و خاوەنی چەندین گۆرانییە، لە ساڵی١٩٧٠ لە دایکبووە.