ئەپڵ زیاتر لە ٤٦ هەزار بەرنامە لە پێناو چین دەسڕێتەوە

تەکنەلۆژیا 05/01/2021

Alternate Text

کۆمپانیای "ئەپڵ"ی ئەمریکی لە پێناو توڕەنەبوونی چین زیاتر لە ٤٦ هەزار یاری و بەرنامە لە بازاڕەکانی خۆی تایبەت بە چین سڕییەوە.
پێگەی "ئەپڵ ئینسایدەر" ئاشکرایکردووە، کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر لە ٤٦ هەزار بەرنامەی لە بازاڕەکانی خوی تایبەت بە چین سڕیەوەتەوە کە زۆربەیان یاری بوونە، لەوانەش یاری Assanssin’s creed identity و تۆپی باسکەی NBA 2K20.
ئاشکراشیکرد، بڕیاری سڕینەوەی ئەو ئەپانە لەسەر داوای فەرمی دەسەڵاتدارانی چین بووە.
چەند ساڵێک بەر لە ئێستا چین یاسایەکی لەبارەی قەدەغەکردنی ئەو یارییانە دەکرد کە مۆڵەتیان لە لایەن حکومەتەوە پێ نەدراوە و بە پێی بڕیارەکەش سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانی ناچارکردووە کە یارییە چینییەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە بەکارهێنەران نەفرۆشنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا