بەهۆی لێدوانە توندوتیژەکانی لە ئێستا و لە رابردوودا لاپەڕەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوە تەواوبووی ئەمریکا، لە فەیسبووک و تویتەر داخران.
شەوی رابردوو دوای ئەو تویت و پۆستە توندانەی و هاندانی لایەنگرانی بە هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، هەریەکە لە کۆمپانیای فەیسبوک و تویتەر لاپەڕەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داخست.
ئەمە یەکەمجار نییە دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزا دەدرێت و پێشتریش چەندین پۆستی سڕدرابوونەوە.