له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ماهه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دووپاتكردوه‌ته‌وه به‌ڵام حه‌شدی شەعبی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات به‌ده‌رچوونی هێزه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شەعبی له‌عێراق ڕایگه‌یاند، پێویسته به‌ده‌ركردنی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ڵوێست وه‌ربگرین له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌كانی نه‌سر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
فه‌رمانده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئێمه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ژێر هه‌ژموونی داگیركه‌راندا نه‌مێنێت بۆیه ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن.
ئەم هەڵوێستەی حەشد لە دوای ساڵێک لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دێت کە لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا تیرۆرکران.