پەرلەمانتارێکی هەرێم دەڵێت، نزیکەی ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل لە بازاڕدایە و نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلاریان لە خەڵک وەرگیراوە بۆ داخڵکردنی.
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری هەرێم بڵاویکردووەتەو، وەک ھەموو قاچاخیەکی دیکە بەرپرسان ھەموو ئۆتۆمبیلێکی خوار مۆدیل بەبێ گومرگ و پشکنین و فەحس داخڵ دەکەن.
باسیلەوەشکردووە، نزیکەی ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل لە بازاڕدایە و نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلاریان لە خەڵک وەرگرتووە بۆ داخڵکردنی، دەڵاڵەکانیان لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەگەڕێن، کێ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدیلی ھەیە بۆی داخڵ بکەین.
ئاشکراشیکردووە، ئەمە تەنیا کێشەی گەندەڵی و قاچاخی نییە، ھەزاران ئۆتۆمبێل بە ژمارە و ئەوەلیات ئێستا لە شاردان و ئەمە ڕێگا خۆشکەرە بۆ چەندین تاوان بکەرەکەی ئاشکرا نەبێت.