ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌شاری پزیشكی ئه‌نقه‌ره ڤاكسینی دژه كۆرۆنای ( كۆرۆنافاك )ی چینی به‌كارهێنا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی ( منیش ڤاكسینی كۆرۆنام وه‌رگرت ) و باسی لەوەشکردوە بەزووی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکەین
هاوكات، دوێنێ دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه وه‌زاره‌تی تەندروستی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 14 ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڤاكسینی ( كۆرۆنافاك )ی چینی ده‌كه‌ین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ڤاكسینه سه‌ركه‌وتووه و داوایان كرد به‌زووی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكرێت.