شاره‌زایانی ته‌ندروستی ڕایده‌گه‌یه‌نن، خواردنی كرمی زه‌ردی وشكکراوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و هیچ زیانێكی نیه.
پێگه‌یه‌كی تەندروستی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاندووه، كرمی زه‌ردی وشككراوه ده‌كرێت ببێته خواردنێكی نوێی ده‌وڵه‌مه‌ند به پرۆتین و سه‌رچاوه‌ی وزه و سوودێكی زۆر به‌جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پڕۆتین و هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له چه‌وری تێیدا.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی باسیان له‌وه‌شكردووه، خواردنی كرمی زه‌ردی وشككراوه هیچ زیانێكی بۆجه‌سته نیه جا گه‌ر به ساغی بخورێت یان به هاڕدراوی.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له ساڵی 2013 ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به خوارده‌مه‌نی و كشتوكاڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، مێرووه‌كان به‌هۆی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پڕۆتین و ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له چەوری لەناویاندا هیچ زیانێكیان نیه‌و سوودێكی زۆریش به خاك ده‌گه‌یه‌نن.