سامسۆنگ کار دەکات بۆ بەکارهێنانی مۆبایلەکانی وەک ریمۆت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل

تەکنەلۆژیا 16/01/2021

Alternate Text

کۆمپانیای سامسۆنگ پێکهێنانی هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل راگەیاند، کە کار دەکەن بۆ بەکارهێنانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ وەک ریمۆت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل.
کیڤین چۆنگ، نوێنەری کۆمپانیای "سامسۆنگ" رایگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی وەک "ئۆدی" و "بی ئێم دەبلیو" و "فۆرد" و "جینیسیس" رێکەوتووین کە ئیدی مۆبایلەکانی سامسۆنگ لە بری ریمۆت کۆنتڕۆڵ بەکاربهێندرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە رێگەی مۆبایلەکانەوە دەرگای ئۆتۆمبێلەکان بکرێنەوە.

ناوبراو راشیگەیاند، ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە بەردەست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،" هەولدەدەین هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای دیکەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل پێکبهێنین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە بەکارهێنەرانمان بکەین ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا