خواردنەوەی یەک پەرداخ شەراب لە شەواندا چیت بەسەر دەهێنێت

تەندروستی 19/01/2021

Alternate Text

لە پێشتردا وترابوو، خواردنەوەی یەک پەرداخ شەراب لە شەواندا چەندین سوودی تەندروستی هەیە بە تایبەت تەندروستی دڵ، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت.

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، ئەو کەسانەی شەوانە شەراب دەخۆنەوە، بە رێژەی ١٧٪ ئەگەری تێکچوونی لێدانی دڵ و زیادبوونی لێدانەکانی زیاتر دەبێت.

هاوکات توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە بە رێژەی ٢٨ - ٤٧٪ مەترسیان لەسەر ئەو کەسانەی دەبێت کە چەند خواردنەوەیەکی کهولی دەخۆنەوە.

توێژەران جەختلەوەدەکەنەوە، هەرگیز ئەو قسانە راست نین کە باس لەوەدەکەن جۆرێک لە خواردنەوە کهولیەکان سوودیان هەیە، ئاستی پێویستی خواردنەوە بوونی نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا