وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له. مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا بڕی 88 ملیۆن و 211 هه‌زار و 750 به‌رمیل له نه‌وتی پارێزگاكانی عێراق هه‌نارده‌كراوه كه داهاته‌كه‌ی چوار ملیار و 235 ملیۆن و 313 دۆلاربووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌مانگی ڕابردوودا ته‌نها له كێڵگه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق 85 ملیۆن و 195 هه‌زار و 608 به‌رمیل هەناردە کراوە و له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 16 هه‌زار و 142 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه کە داهاته‌كه‌ی 146 ملیۆن و 272 هه‌زار و 112 دۆلاربووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه له ڕێگه‌ی 31 كۆمپانیا و له به‌نده‌ری به‌سره و به‌نده‌ری جیهانی توركی و كێڵگه‌ی غور عه‌میه‌وه بووە و هه‌ر به‌رمیلێك به بڕی 48 دۆلار فرۆشراوه.