ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئهو كهسهی شهوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کۆمپانیای
پاککردنەوەی زبڵ و خاشاک تهقهی له ماڵی خهزووری كردبوو دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی شەوی رابردوو بە هۆی
کێشەیەکی خێزانییەوە کەسێکی تەمەن ٢٨ ساڵان لە گەڕەکی ٥ی حەسارۆک تەقەی لە ماڵی
خەزوری کردبوو، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە لە کاتی
تەقەکردنەکەدا ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کۆمپانیای پاکردنەوەی زبڵ و خاشاکی پێ بووە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.