ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ باوه‌ڕی به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌كانی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌هێنا.
پێگه‌یه‌كی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئێران بانگهێشتی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردوو، به‌ده‌نگی 173 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر به‌رامبەر 55 ده‌نگ باوه‌ڕی ته‌واوی به وه‌ڵامه‌كانی ناوبراو له به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌كانی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌هێنا.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كارتی زه‌ردی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی وه‌رگرتووه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی خۆڕاگری به‌هێزی ئێرانیه‌كانه‌وه سیاسه‌تی تووندی تره‌مپ به‌م زووانه به وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن جۆ بایدنه‌وه چۆكداده‌دات و وتیشی( من ته‌نانه‌ت دانوستانم له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێنیش كردووه به‌ڵام وامه‌زانن پێم خۆشبووه كه دانوستانم له‌گه‌ڵ سه‌دام كردووه ئه‌وه ئه‌ركی من بووه و ئه‌م هه‌نگاوه‌شم به هه‌ڵه لێكمه‌ده‌نه‌وه )