توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، خواردنه‌وه‌ی قاوه كاریگه‌ریه‌كی باشی له ڕێگربوون بۆ توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه.
میخاائیل گینزبورگ، پزیشكی ڕوسی ڕایگه‌یاندووه، به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه ئه‌نجامی داوه بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕۆژێكدا چه‌ند كوپێك قاوه ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك كه‌متره وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه ناخۆنه‌وه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌نجامداوه وكه به‌شێكیان له‌ڕۆژیكدا چه‌ند كوپێك قاوه ده‌خۆنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك كه‌س كه به ڕه‌هایی قاوه ناخۆنه‌وه و بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی قاوه ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێن و نه‌خۆشیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌متره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه ناخۆنه‌وه.