بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای کۆیە، دوکانێکی سەرتاش، درایە بەر دەستڕێژی گوللە بێ ئەوەی زیانی بەدواوە بێت.
بەشی راگەیاندنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر ـ کۆیە، بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەزای کۆیەدا دەستڕێژی گولـلە لە سەرتاشخانەیەک کراوە بێ ئەوەی هیچ زیانی گیانی بەدواوە بێت.
تەقەکەرەکە نزیکەی ۱۷ گولـلەی بە دوکانەکەوە ناوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.