وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکە سزا بەسەر ترەمپ و نۆ بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکادا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسالامی ئێرن رایگەیاند، سزا بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و هەریەک لە مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه، مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری پێشوی به‌رگری پێش‌و، كریستۆفه‌ر میلله‌ر، وه‌زیری پێشوی به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت، ستیڤن منوچین، وه‌زیری پێشوی گه‌نجینه، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی، ئه‌ندریا جاكی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی چاودێری و كۆنترۆڵی بیانی، جینا هاسپڵ، بەڕێەوبەری ناوەندی هەواڵگری، برایان هۆک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروبارەکانی ئێران و ئەلیۆت ئەبرامز نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران.
ناوبراو هۆکاری سزاکانیشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی دەستیان هەبوو لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و بوونەتە هۆی ئاژاوە و وێرانکاری لە ناوچەکەدا و جێی مەترسین لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.