ئێران هاوڵاتییەکی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" دەستگیرکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 26/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" بۆ وڵاتانی بیانی دەزگا ئەمنییەکان هاوڵایەتییەکی ئێرانییان لە کاتی هەوڵدانی بۆ جێهێشتنی وڵاتەکە دەستگیرکردووە، کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکی بووە.
غولام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، پێشتریش تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ وڵاتانی بیانی" دەستگیرکرابوو، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.
هەرچەندە وتەبێژەکەی دەسەڵاتی دادوەری ئێران هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەشێک لە میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەدابوو کە دەستگیرکراوە کەسێکی بازرگان بووە بە ناوی عیماد شەرقی و لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتنی لە رێگەی سنورەکانی رۆژهەڵاتەوە دەستگیرکراوە.
پێشتریش ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردبوویەوە، عیماد شەرقی، هاوڵاتی ئێرانی – ئەمریکی تەمەن ٥٦ ساڵان لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو لە دادگاکانی تاران داواکرا و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ وڵاتانی دیکە بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا