زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا

عێراق 11/02/2021

Alternate Text

لە راگەیەندراوێکدا پەرلەمانی عێراق باسی لە رەوانەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق کردووە کە بۆ پەرلەمان رەوانە کراوە و بە زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراق ناوی دەبات و دەڵێت، لە کاتێکدا بارودۆخی ئابوری و سیاسی وڵاتەكە ناسەقامگیرە پێویست بوو حكومەتی عێراق خراپیی دۆخ و قەبارەی قەیرانەكەی لە نوسینەوەی بودجەدا لە بەرچاو بگرتایە.

 
لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی شوبات بڵاویكردووەتەوە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا کاریگەری لە سەر باردۆخی ئابووری وڵاتەکەی بووە و ئەوەش وایکردوو بۆ پێدانی مووچە قەرز بکات ئەمە لەکاتێکدایە لە پرۆژە یاسای بودجە، بودجەیەكی ناردووە كە خەرجی و قەرزێكی زۆری تێدایە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە پێویست بوو مامەڵە لەگەڵ كورتهێنان بە بڕی ٤٤٪ و قەرزێكی زۆری ناوخۆیی كە بڕەكەی ٤٧ تریلیۆن دینارە و لە بانكی ناوەندی وەرگیراوە بکات و ئەوەش جگە لە تووڕیی شەقام کە چاوەڕوانی خزمەتگوزاری و هەلی كار و ژیانێكی شایستە دەكات.
پەرلەمانی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە کە لیژنەی دارایی دەبێت چەوتییەكان رێكبكاتەوە، دووبارە داڕشتنەوە بۆ بودجە بکات و هەندێك بڕیاری چارەنوسسازانە بدات و هەنگاوی خێرای چاكسازی بنێت هەروەها عێراق بخاتە سەر راستەڕێی ئابوری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا