٧٥ملیۆن دینار قەرز بەم کەسانە دەدرێت

عێراق 13/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق رایدەگەیەنێت، بە قیستی ٢٠ ساڵ، بڕی ٧٥ملیۆن دینار قەرز بەم کەسانە دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوبات، سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق کە سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانە ڕایگەیاندووە:"میکانیزمی نوێی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیانی عێراقیان راگەیاندووە:" ئەویش هەرهاوڵاتیەک دەتوانێت بە بڕی ٧٥ملیۆن دینار قەرز وەربگرێت و لە ماوەی ٢٠ساڵدا بیدەنەوە".

زیا موجیدا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوون بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە:"قەرزەکان بە گوێرەی ناوچەکان و قەزاکان دەبێت، بۆ دەوروبەری بەغدا ٦٠ ملیۆن دینارە، بەڵام بۆ دەوروبەری پارێزگاکانی دیکە ٥٠ ملیۆن دینارە و هەمووشیان لە ماوەی ٢٠ساڵدا دەدرێنەوە، لە کاتێکدا پێشتر بڕیاربوو لە ماوەی ١٥ ساڵدا بدرێتەوە.

بڕیارەکەی سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق لە کاتێکدایە کە بەهۆی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان هاوڵاتیان بە ێژەیەکی کەم دەتوانن ببنە خاوەن خانووی خۆیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا