عێراق گرێبەستێکی نوێی بۆ گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا ئیمزاکرد

عێراق 14/02/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق گرێبەستێکی نوێی بۆ کڕینی ٤٠٠ تانگەری گواستنەوەی نەوت لەسەر شەمەندەفەر لەگەڵ تورکیا ئیمزاکردووە، کە تاوەکو ئێستا ٥٠ تانگەری وەرگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی رایگەیاند:"کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق بەمەبەستی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی تانکەری سەر شەمەندەفەرەوە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای کریۆکانی تورکی ئیمزاکردووە و دوێنێ شەممە ٥٠ تانگەر وەک یەکەم کاروانی ئەو تانکەرانە رادەستی عیراق کران".
هاوکات، تەکین ئۆرهان، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی لە کۆمپانیای کریوکان رایگەیاند:"تا کۆتایی ئەمساڵ ١٠٠ تانکەری گواستنەوەی نەوت لەسەر شەمەندەفەر رادەستی عێراق دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ش تەواوی ئەو تانکەرانە رادەست دەکرێن کە ژمارەیان ٤٠٠ تانکەرە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا