وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە وڵاتەکەی دەستی بەبەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆم کردبێت و دووپاتیکردەوە کە تەنها توێژینەوەیان لەوبارەیەوە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، سەعید
خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:"پرسی سوتەمەنی
کانزای پێشکەوتوو بۆ کارلیکەکان پرسێکی کۆنە و ئێرانیش مافی خۆیەتی توێژینەوە و پێشخستن لە بواری زانستی ئەتۆمی بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد:"کانزای یۆرانیۆم گرنگە
بۆ بەدەستهێنانی سوتەمەنی پێشکەوتوو، ئێرانیش هیچ کارێکی نەکردووە جگە لە
توێژینەوە و پێشختن لە بواری سوتەمەنیدا".
ئەوەشیخستەڕوو:"ئەگەر ئەوروپییەکان
ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن ئەوە رۆژی دواتر ئێرانیش جێبەجێیان دەکات، ئەوروپاش
رێگەیەکی ئاسانی لەبەردەمدایە بۆ نەهێستنی ئەو ناکۆکییانە، ئەویش لە رێگەی
جێبەجێکردنی رێککەوتنەکاندایە".