هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان بەتۆمەتی تەقەکردن لە
دوو هاوڵاتی و زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی لە پێگەی
تایبەتی خۆی رایگەیاندووە:" دوای ئەوەی لە نێوان دوو دراوسێدا بەهۆی راگرتنی
ئۆتۆمبێلەوە دەمەقاڵێ دروستدەبێت و کەسێک تەقە لە دوو هاوڵاتی دەکات و زیان بە
ئۆتۆمبێلەکانیان دەگەیەنێت، لە لایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتبارەکە
دەستگیرکرا".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" رووداوەکە لە ١٨ی کانوونی
دووەمی ئەمساڵدا روویداوە و ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە بە ناوی ( ش،س) بەپێی ماددەکانی
٤٠٥-٣١ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف
کە بۆ رووداوەکە بەکارهێندراوە".