واتسئەپ لەبارەی تایبەتمەندییە نوێیەکەی روونکردنەوە دەدات

تەکنەلۆژیا 21/02/2021

Alternate Text

کۆمپانیای واتس ئەپ، لەبارەی تایبەتمەندییە نوێیەکەی کە بڕیارە مانگی ئایار بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست بێت، دەڵێت ئەم تایبەتمەندییە کاریگەری لەسەر زانیارییە کەسییەکان نییە.
لە دوای بڕیارەکەی  واتس ئەپ بۆ هاوبەشیکردنی زانیارییەکانی لەگەڵ فەیسبووک، ناڕەزاییەتییەکی زۆری بەکارهێنەرانی بە دوایی خۆیدا هێنا، بۆ ئەم مەبەستەش واتس ئەپ پلانێکی بڵاوکردۆتەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیامە بازرگانی و کەسییەکان.
کۆمپانیاکە، جەختلەوەدەکاتەوە:' تایبەتمەندییە نوێیەکەی بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندیدارە بە ریکلامە بازرگانییەکانەوە، کە بەکارهێنەران سەرپشکن لە ئەوەی بینەر و خوێنەری ئەو ریکلامانە بن، کار نەکاتە سەر نامە کەسییەکان.
کۆمپانیەکە ئاماژەشی بۆئەوەکردووە:" بازرگانەکان لە بەرامبەر ریکلامەکاندا پار دەدات بە مافی بەکارهێنانی واتس ئەپ، ئەمەش تاکە رێگایە بۆ ئەوەی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەیەکی خۆڕایی دابین بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا