لە جیهاندا بەردەوام حاڵەتەکانی مردن لە گەرماودا تۆماردەکرێت، بێ ئەوەی تا ئێستا هۆکارێکی روونی بۆ دیاری کرابێت.
ماوەیەک لەمەوبەر ژمارەیەک توێژەر، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا و ئاشکرایانکرد، هۆکاری مردن لە گەرماودا بەشێکی بەهۆی جوڵەیەکی هەڵەوەیە کە ئەنجامەکەی مەترسیدارە.
توێژەران دەڵێن:" هەندێک کەس لەکاتی سەرشوشتندا سەریان بەرەو پشتەوە دەبەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ترازان لە بڕبڕەی مل، یان رەقبوونی شادەمارەکانی مل، بەو هۆیەشەوە رێژەی رۆیشتنی خوێن کەمدەبێت و دەبێتە هۆی سەرلەگێژەوە هاتن و کەوتن".
هاوکات:'زۆر جار بەم هۆیەوە کەسە هاوسەنگی خۆی لەدەستدەدات و زۆرجار ئەمەش خوێنبەربوونی مێشک و دواتر مردنی لێدەکەوێتەوە".
ئەو توێژەرانە ئامۆژگاری ئەوە دەدەن هەرگیز لەکاتی سەرشوشتندا ملمان بۆ دواوەی سەر نەبەین.