فوئاد حسێن بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران

عێراق 27/02/2021

Alternate Text

فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی یاوەری گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

 
لەراگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویکردەوە، بەسەردانێکی یەک ڕۆژە وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن، لە گەڵ شاندێکی یاوەری بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی ئێران تایبەت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەکە گەیشتە ئێران.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بەشێک لە سەردانەکەی فوئاد حسێن تایبەت دەبێت بە بینینی بەرپرسانی باڵای ئێران بە مەبەستی  تاوتوێی کردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران و دوایین پێشهات ناوچەکەش دەبێت بە بابەتێکی گفتگۆکانیان.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەماوەی دو رۆژی رابردودا سەردانی ریازی پایتەختی سعودیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەآ کۆبوەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا