بە بڕیاری مستەفا کازمی لیژنەیەکی باڵا بۆ
لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی ناسڕییە گەیشتە شارەکە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، شانەی ئەمنی
عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی باڵا لە
هەریەکە لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی پێکێندرا و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری ناسڕییەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان گەیشتە شارەکە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ
لیژنەکە گەیشتە شاری ناسرییە، کە بەهۆی خۆپیشاندانەوە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە".
شایەنی باسە، لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی شەوی
رابردووی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ناسڕییە، بە بڕیاری مستەفا کازمی،
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.