فەیسبووک بەبڕی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار سزادرا

تەکنەلۆژیا 01/03/2021

Alternate Text

بە تۆمەتی بەزاندنی تایبەتمەندی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەکارهێنەری فەیسبووک لەلایەن کۆمپانیاکەوە، دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا رەزامەندی لەبارەی سزادانی کۆمپانیای فەیسبووک بەبڕی ٦٥٠ هەزار ملیۆن دۆلار دەربڕی.

ئاژانسی "فرانس پرێس"ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە:" پاش شەش ساڵ لە بەرزکردنەوەی داوایەکی یاسایی دژ بە کۆمپانیای فەیسبووک بەتۆمەتی بەزاندنی تایبەتمەندی کەسێتی بەکارهێنەرانییەوە، دادوەرێکی دادگای فیدڕاڵی رەزامەندی کۆتایی لەبارەی سزادانی کۆمپانیاکە دەربڕی".

هەر وەها لە ساڵی ٢٠١٥ پارێزەرێک بە ناوی جای ئایدلسۆن، لە ویلایەتی شیکاگۆ بەتۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاری بایۆمەتری بۆ ناسینەوەی رووخسار بەشێوەیەکی نایاسایی، داوایەکی یاسایی لە دژی کۆمپانیای فەیسبووک بەرزکردەوە.

شایەنی باسە، پاش ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵی پوچەڵکردنەوەی دۆسیەکە شکستی هێنا، لە ساڵی ٢٠٢٠ رەزامەندی لەسەر پێدانی ٥٥٠ ملیۆن دۆلار دەربڕی، بەڵام دواتر دادوەر بڕیاری ئەوەی دا کە ئەو بڕە پارەیە کەمە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا