"هۆشداری لەسەر داڕمانی سیستەمی تەندروستی دەدرێت"

عێراق 01/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەگەر پەلە نەکرێ لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ ئەوا سیستەمی تەندروستی عێراق دەڕوخێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢١، حسێن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژیبگەی عێراق بە ئاژانسی شەفەق نیوزی عێراقی راگەیاندووە:" داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن پەلە بکات لە تێپەڕاندنی پڕۆژیاسای بودجەی ٢٠٢١، تا دەرچووە نوێیەکان دابمەزرێنن، ئەگەر بەپێچەوانەوە بێت ئەوا سیستەمی تەندروستی عێراق بەرەو داڕمان دەچێت".

وتیشی:" داوا دەکەین بەپەلە دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان دابمەزرێنن کە ئەوانیش هی ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠-ن تا لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا یارمەتیدەربن و تواناکانیان بخەنەگەڕ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا