کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هۆشداری لەبارەی
چەند چەتەیەکی بواری دزی تەکنەلۆژیاوە بۆ سەر زانیارییەکانی کۆمپانیاکەی داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئادار، کۆمپانیای
مایکرۆسۆفتی ئەمریکی رایگەیاندووە:" تۆڕێک چەتەی ئەلیکترۆنی هەوڵیانداوە
زانیارییەکانی بەشی Exchange بدزن و لەدژی چەند دەزگایەکی
ئەمریکی بەکاری بهێنن".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" چەتە ئەلیکترۆنییەکان
سەر بە ولاتی چینن و خاوەنی ئەزموون و شارەزاییەکی زۆرن لەبواری دزینی زانیاریدا
لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان".