شارەزایانی
تەندروستی چەند نیشانەیەکیان ئاشکراکردووە کە دەریدەخات کێشە لەجگەری کەسەکەدا هەیە
و بەباشی کارناکات.
ئەمڕۆ پێنج
شەممە ٤ی ئادار، شارەزایانی تەندروستی بە پێگەی "Journal des Femmes"ی فەڕەنسییان رایانگەیاندووە:" هەبوونی خوران و دەرکەوتنی
هەستیاری لەسەر پێست نیشانەیە بۆ کۆبوونەوەی ژەهر لە جەستەدا و باش کارنەکردنی
جگەر".
ئەوەش راگەیەندراوە:"
هەستکردنی بەردەوام بە دڵپری و تێربوون بەبێ ئەوەی خواردنێکی زۆرت خواردبێت یەکێکە
لەنیشانەکانی باش کارنەکردنی جگەر و کەسەکە پیویستی بە رێنمایی پزیشک هەیە".
هاوکات
باسلەوەشکراوە:" یەکێکی دیکە لە نیشانەکای هەبوونی کێشە لە جگەردا ئەوەیە
کەسەکە هەست بە دابەزینێکی لەناکاوی کێشی دەکات بەبێ هەبوونی هۆکارێکی
دیاریکراو".