لەولاتی
تورکیا دوای ئەوەی باوکێک پرسیاری شوێنی هاوسەری پێشووی لە کچەکەی دەکات و ئەویش
وەڵامی ناداتەوە، بە ٢٠ فیشەک کەچەکەی دەکوژێت.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە ٤ی ئادار، پێگەی " سکای نیوز"ی عەرەبی رایگەیاندووە:"
لەولاتی تورکیا پیاویک بەناوی موستەفا یەلمازی تەمەن ٦٩ ساڵان دوای ئەوەی شوێنی
هاوسەری پێشووی لە کچەکەی دەپرسێت و وەڵامی ناداتەوە، ئەویش بە ٢٠ فیشەک کچە تەمەن
٢٨ ساڵانەکەی دەکوژێت".
هاوکات
باسلەوەشکراوە:" لەدوای رووداوەکە تاوانبارەکە هەڵهاتووە، بەڵام دواتر
دەستگیرکراوە و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپیندراوە".