جەمال کۆچەر: گفتوگۆکانی پەیوەست بە بودجە دوو رۆژ دەخایەنێت

عێراق 27/03/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، گفتووگۆکانی پەیوەست بە بودجە درێژە دەکێشن و پێدەچێت دوو رۆژی دیکەی پێویستبێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازار، جەمال کۆچەر، ئەندام پەرلەمانی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق و ئەندام لە لیستی هیوا بە " سومرية نيوز "ی راگەیاندووە:" گفتوگۆکانی پەیوەست بە بودجە ئاڵۆزە و پێدەچێت دوو رۆژی دیکە بخایەنێت و هەندێک داواکاری بۆ تێپەڕاندنی بودجە کراوە کە لەدەسەڵاتی پەرلەماندا نییە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" پڕۆژەی بودجە هەرلەسەرەتاوە پڕبووە لە تەڵە و خاڵی جێناکۆک کە پێویستی بە گفتوگۆی چڕە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا