ساڵی کۆرۆنا بۆ سعودیەکان ساڵی جیابوونەوەی هاوسەران بوو

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 29/03/2021

Alternate Text

دەستەی گشتی ئاماری سعودیە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ رێژەی جیابوونەوەی هاوسەری ١٢.٧٪ بەزربووەتەوە.

ئاژانسی روسیا تودەی عەرەبی رایگەیاند:" بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەوە، ئەوا رێژەی جیابوونەوەی هاوسەریشە لە وڵاتەکەدا زیای کردبوو بەشێوەیەک ٥٧ هەزار و ٥٩٥ مامەڵەی جیابوونەوەی هاوسەری لە ساڵەکەدا راییکراوە.

دەستەی گشتی ئاماری سعودیە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرارود بە ساڵی ٢٠١٩، ئاماری هاوسەرگیریش بەرێژەی ٨،٩٪ بەرزبووەوە، ئەمیش تۆمارەکانی وەزارەتی داد ئاشکرایکردووە، واتە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٥٠ هەزار و ١١٧ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا